قانون بی اساس و تاریک در شهر سلیمانیه – ممنویت هرگونه فعالیت در مورد جامعه ال‌جی‌بی‌تی در اقلیم کوردستان

به گزارش خبرگزاری رووداو، بارزان محمد که نایب رئیس شورای استان سلیمانیه است، در تاریخ ۲۹ ژانویه ۲۰۲۳ با امضای نام‌های رسمی تمامی فعالیت‌های در مورد جامعه ال‌جی‌بی‌تی را در استان سلیمانیه ممنوع اعلام کرد.

  در این نامه از تمامی ادارات استان کردستان خواسته شده است تا تمامی فعالیت‌های مرتبط با جنس و جنسیت  را به این دلیل که ”منجر به تخریب خانواده و جامعه می‌شود” در این استان ممنوع کنند.

 به دنبال تسلط جنبش های مذهبی محافظه کار و راست گرا در استان های عراق و پس از سال ها تلاش برای آزادی و مبارزه برای آزادی، فضای آزادی و روشنگری به تدریج رو به زوال است و اغلب با حملات و سانسور همه جانبه مواجه می شود. پیش از این شش رنگ  کوردی با اشاره به این وضعیت خطرناک، مقاله هایی در مورد دکتر چومان هردی منتشر کرده بود.

دکتر چومان هردی و تعدادی از دانشگاهیان و آزادی خواهان  کورد استان سلیمانی با کمک شورای اروپا کمپین آگاهی بخشی فشرده ای را در مراکز دانشگاهی و دانشگاه ها در مورد علم جنسیت و پیامدهای آن راه اندازی کرده بودند، اما خیلی زود مورد حمله و تهدید و تلاش برای نابودی به طرق مختلف قرار گرفتند. بدون اینکه حتی هیچکدام بتوانند با اندیشه و حقایق علمی مقابله کنند، همه ی بهانه شان این بود که صحبت از جنسیت خطرناک است و پایه های جامعه را متزلزل میکند!

در نهایت مسئولان استان سلیمانیه بر اساس سیاستی که از شالوده فریب مردمی برخوردار است، از طریق شورای استانی شهر، فعالیت‌های آگاهی‌سازی جنسیتی را ممنوع می‌کند که گامی خطرناک برای از بین بردن تمام تلاش‌های اولیه برای آشنایی خاورمیانه و جامعه کردستان با علم جنسیت است و گامی دیگر در سرکوب صدای آزادی و گسترش فضای ترس است.

در همین زمینه رمضان نامق، یکی از اعضای شورای ولایتی سلیمانیه به شبکه رسانه‌ای رووداو گفت که از آغاز ماه جاری برای ممنوعیت همه فعالیت‌های همجنسگرایان و مسائل جنسیتی در شورای استانی امضاء جمع آوری کرده است و این تصمیم توسط نایب رئیس مجلس هم تصویب شده است.

هوشیار اسماعیل به شبکه رسانه‌ای رووداو گفت: «این تصمیم هنوز رسمی نیست زیرا در جلسه شورا به رأی گذاشته نشده است.» با این حال او کتمان کرد که اگر صحبت از جنسیت به معنای همجنسگرایی باشد صد در صد مخالف است.

این اولین بار نیست که آزادی‌ها در این ولایت سانسور می‌شود، دو سال پیش نیروهای امنیتی این شهر در اماکن عمومی اقدام به سرکوب اعضای جامعه رنگین‌کمانی و شکنجه و توهین نسبت به آنان به اشکال مختلف کردند.

قبلا هم یک دستور کار بزرگ برای رقص دختر و پسر جوان در یکی از خیابانهای اصلی شهر برگزار شد و اسلام گرایان به سرعت نسبت به آن  اقدام به تهدید و حمله کردند. بعدها دکتر چومان هردی و همکارانش به دلیل دست زدن به مسائل جنسیتی با حملات و سانسور همه جانبه مواجه شدند. 

ماه گذشته رهبر حزب حاکم، باشگاه های شهر را به این دلیل که جامعه و ارزشها را خدشه دار میکنند تعطیل کرد. این آخرین باری بود که فعالیتهای جنسیتی به طور کامل ممنوع شده بود.

ما به عنوان شش رنگ از همه آزادی‌خواهان  کورد می‌خواهیم که از تجاوز به فضای آزادی و روشنگری جلوگیری کنند و نگذارند به نام مقدسات و ارزش‌های اجتماعی ( که اساساً بی ارزش و ضد اجتماعی هستند) آزادی‌ها مورد حمله قرار گیرند و جنسیت را مانند غولی ترسناک در نظر گرفته و کسانی که در مورد آن صحبت می‌کنند با خشونت، دستگیری و سرکوب مواجه شوند.  

دست کشیدن از آزادی عمومی در نهایت به معنای دست کشیدن از آزادی و ارزش‌های شخصی و در نهایت از دست دادن زندگی است و بالعکس.


بڕیارێکی فەندەمێنتاڵانە و تاریک لە پارێزگای سلێمانییەوە

هەموو چالاکییەکی جێندەری لە پارێزگای سلێمانی قەدەغە کرا

 

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ و لە زاری بەرزان محەمەد، کە لە پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیدا دەستبەکارە، بە نووسراوێکی فەرمی کە لە ٢٩-١-٢٠٢٣ دا واژۆی کردووە، هەموو چالاکییەکی جێندەری لە پارێزگای سلێمانی قەدەغەکردووە و لە نووسراوەکەدا داوای لە سەرجەم ئیدارەکانی پارێزگا کوردییەکە کردووە کەسەرجەم چالاکیەکانی بواری جێندەری لە ئیدارەکانی پارێزگاکەدا قەدەغە بکەن، بە بیانووی ئەوەی کە گوایە سەردەکێشێ بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگە!

دوابەدوای باڵادەستبوونی ڕەوتی پارێزکار و ڕاستڕەوی ئاینی لە پارێزگا کوردییەکانی چوارچێوەی عێراق و دوای ساڵانێک لە لێگەڕینی ئازادی و تێکۆشان بۆ سەربەستی، وردە وردە فەزای ئازادی و ڕۆشنگەری بەرەو پووکانەوە دەچێت و لە زۆر کاتیشدا ڕووبەڕووی پەلامار و سانسۆری هەمەلایەنە دەبێتەوە. پێشتریش شش ڕنگی کوردی لەو بارەیەوە و لە بابەتێکدا لە باسی دکتۆرە چۆمان هەردیدا بڵاویکردبووەوە، ئاماژەی بەم دۆخە مەترسیدارە دابوو.

 

دکتۆرە چۆمان هەردی و ژمارەیەک لە ئەکادیمیسیەن و ئازادیخوازی کورد لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا، بە کۆمەکی کۆنسەی ئەوروپی ماوەیەک بوو کەوتبوونە هەڵمەتێکی وشیارکردنەوەی چڕ لە ناوەندە ئەکادیمی و زانکۆکاندا، لە بارەی زانستی جێندەر و لێکەوتەکانی، بەڵام مەخابن هەر زوو هەڵمەتێکی ڕەشکردن و پەلامار ڕووبەڕووی ناوبراوان بووەوە و بە چەندین شێواز پەلاماردران و هەڕەشەیان لێکرا و هەوڵ بۆ نابوودکردنیان درا. بێ ئەوەی تەنانەت هیچ یەکێک لەوانە بتوانن بە فکر و فاکتی زانستی ڕووبەڕووی ببنەوە، وە هەموو بیانووەکانیش ئەوەبوو کە گوایە باسکردن لە جێندەر مەترسییە و پایەکانی کۆمەڵگە تێکدەدات!

 

دواجار لایەنی دەسەڵاتدار لە پارێزگای سلێمانی بە گوێرەی سیاسەتێک کە بناغەیەکی خەڵک فریودەرانەی هەیە، لە ڕێی ئەنجوومەنی پارێزگای شارەکەوە هاتووەتە ڕوو، وە چالاکییەکانی بواری جێندەر قەدەغە دەکات، کە ئەمەش هەنگاوێکی مەترسیدارە بۆ لەناوبردنی هەموو ئەو هەوڵە سەرەتاییانەی کە دەنرێن لەپێناو ئاشنابوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگەی کوردی بە زانستی جێندەر، هەروەها هەنگاوێکی دیکەیە بۆ  کپکردنی دەنگی ئازادی و بڵاوکردنەوەی فەزای ترس و تۆقان.

 

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا ڕەمەزان نامیق کە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییە بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاندووە کەوا لە سەرەتای مانگەوە لەناو ئەنجوومەنی پارێزگاکەدا واژۆم کۆکردووەتەوە بۆ قەدەغەکردنی هەموو چالاکییەکانی هاوڕەگەزخوازی و بابەتی جێندەر و دواتر لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنەوە کراوەتە بڕیار.

 

لە بەرامبەردا هۆشیار ئیسماعیل بە دەزگای میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاندووە کەوا بڕیارەکە هێشتا فەڕمی نییە چونکە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکەدا دەنگی لەسەر نەدراوە، هەرچەندە ناوبراو نەیشیشاردووەتەوە کە ئەگەر باسکردن لە جێندەر بە واتای هاوڕەگەزخوازی بێت ئەوا بە گوتەی خۆی سەد لە سەد لە دژی دەوەستێتەوە.

 

ئەمە یەکەمجار نییە کە لەو پارێزگایەدا ئازادییەکان سانسۆر دەکرێن، دوو ساڵ پێش ئێستا هێزە ئاسایشییەکانی شارەکە هەڵمەتێکی ڕەشبگیریان کردە سەر ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە شوێنە گشتییەکانی شاردا و بە شێوازی جۆراوجۆر ئازار و ئەشکەنجە و سوکایەتیان پێکردن. دواتریش لەسەر سەماکردنی کوڕ و کیژێکی گەنج لە شەقامێکی سەرەکی شاردا ڕۆژەڤێکی گەورە سازکرا و ئیسلامییەکان هەرزوو کەوتنە هەڕەشە و پەلامار. دواتر دکتۆرە چۆمان هەردی و یاوەرانی لەسەر دەستبردن بۆ بابەتەکانی جێندەر ڕووبەڕووی پەلامار و سانسۆری هەمەلایەنە بوونەوە. مانگی ڕابردووش سەرۆکی حیزبی دەسەڵاتداری شار کەوتە داخستنی یانەکانی شار بە بیانووی لەکەدارکردنی کۆمەڵگە و بەهاکان، وا دوایین جار چالاکییەکانی بواری جێندەر بەتەواوی قەدەغە دەکرێت.

 

 

ئێمە وەکو شش ڕنگ بانگ لە هەموو ئازادیخوازانی کورد دەکەین کە بەر بە پێشێلکردنی فەزای ئازادی و ڕۆشنگەری بگرن و نەهێڵن بەناوی پیرۆزی و بەها کۆمەڵایەتییەکانەوە (کە لە بنەڕەتدا بێ بەها و ناکۆمەڵایەتیشن) هێرش بکرێتە سەر ئازادیەکان و جێندەر بکرێت بە خێو و ئەوانەی باسیدەکەن ڕووبەڕووی پەلامار و تیرۆری فیزیکی و کەسایەتی ببنەوە، هاوڕەگەزخوازانیش بە نەخۆش و مەترسی بۆ سەر بەها کۆمەڵایەتییەکان وێنا بکرێن. چونکە دەستبەرداربوون لە ئازادی گشتی دواجار دەستبەرداربوونە لە ئازادی و بەها کەسییەکان و دواجار بریتییە لە لەدەستدانی ژیان، وە بە پێچەوانەشەوە.

 

0 پاسخ

دیدگاه خود را ثبت کنید

تمایل دارید در گفتگوها شرکت کنید؟
در گفتگو ها شرکت کنید.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *