شش رنگ کوردی

ناساندنی شەش ڕەنگی کوردی

لە ١ی فەروەردینی ١٤٠١شمسی هاوکات لەگەڵ ٢١/٣/٢٠٢٢ی میلادی شەش ڕەنگ هەستا بە دروست کردن و بەر دەست کردنی تەواوی بابەتەکانی بە زمانی کوردی، و کردنەوەێ لاپەڕەیەکی تاێبەت بە زمانی کوردی ، چیتر پێویست ناکات خوێنەری بابەتەکانی شەش ڕەنگ بیت بە زمانی فارسی ئەگەر زمانی فارسی زمانی داێکی تۆ نیە ، چوونکە ئێستا هەموو بابەتەکانی شەش ڕەنگ بە زمانی کوردی ،عەرەبی ، تورکی ، ئینگلیزی بەردەستە، شاێەنی باسە بۆ هەرکام لەم میلەتانە لاپەڕەێ تایبەتمان هەیە لە ئینستاگرام . 

ئەو دەردە هاوبەشە ,هەرگیز جودا جودا چارەسەر ناکرێ

لە ئاستانەی نەورۆزی ١٤٠١ دەستپێکردنی چالاکی

 شەش ڕەنگی تورکی، شەش ڕەنگی کوردی، وە شەش ڕەنگی عەرەبی ڕادەگەیەنین.

شەش ڕەنگ لە ڕۆژی یەکەمی فەروەردینی ١٤٠١ تەواوی هەواڵەکان، زانیاری پەروەردکاری، 

وە ڤیدیۆکانی خۆی بە ٤ زمانی عەرەبی و کوردی و تورکی فارسی بەرهەم دەهێنێت. 

جێی ئاماژەیە کە هەروا  زمانی ئینگلیزی بۆ چالاکییەکانی نێونەتەوەیی بەکاردێنین،

 وە زمانی فارسی زمانی هاوبەشی ئێمە دەمێنێتەوە

بنەماکانی یۆگیاکارتا و یۆگیاکارتا +۱۰

جێبەجێکردنی یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە پەێوەندی لەگەڵ خواستی ڕەگەزی،
 ناسنامەی جێندەری، دەربڕینی ڕەگەزی و تایبەتمەندییە  ڕەگەزییەکان

سەردێڕی ڕێنمایی ڕاوێژکاری بە کەمینە ڕەگەزییەکان، تایبەت بە دەروونناسان، دکتۆرانی دەروونی و ڕاوێژکاران

ئەو کتێبە بە شێوەیەکی ئەکادیمی لە بەردەستتان دایە ، بە شێوەیەکی ئەکادیمی و لەسەر بنەمایی نوێترین ڕێنماییەکان و لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتیەکان ، کە ئەنجوومەنی ڕاوێژکارانی دەروونناسی ئەمریکا پەسەندیان کردووە، وە لە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی بەرهەم هێنراوە .

مافی من بە ناونیشانی سەردانکەرێک

«مافی من بە ناونیشانی سەردانکەرێک، ڕێنمایی کەمینە ڕەگەزییەکان، کاتی سەردانکردن بە پسپۆڕانی دەروونی ( پزیشکانی دەروونی، دەروونناسان، ڕاوێژکاران) دوو هەمین نامیلکەی شەشڕەنگە کە بۆ کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بە زمانەکانی کوردی و تورکی و عەرەبی ئامادەکراوە».

جنسیت x

کتێبی جنسیتی x بۆ ێەکەم جار لە ئۆردیبەهەشتی ساڵی ١٣٩٤لە ئەڵمانیا بە چاپ گەیەندرا، وە لە لایەن شەشڕەنگ و دادپەروەری بۆ ئێران وە بە پشتیوانی دارایی <<دامەزراوەی مرۆڤ دۆستانە بۆ هاوکاری لە ڕێگەی پێشکەوتن>> بە چاپ گەیەندرا.

بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە و نەفرەتسازی لە بەرامبەر هاوڕەگەزخوازان، سیاسەتی کۆماری ئیسلامی بۆ خامۆشکردنەوەی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ئەم دواییەیە

جوڵانەوەی شۆڕشگێڕانەی ئەم دواییەدا، کۆماری ئیسلامی بۆ خامۆشکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان کەڵکی لە دژایەتی هاوڕەگەزخوازان وەرگرتووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی لێکۆڵینەوەی شش رنگ دەردەکەوێ کە بەرپرسانی حکومەت چەندین جار لە پلاتفۆرم و میدیا فەڕمییەکانەوە پەیامیان بۆ ڕای گشتی داوە کە خۆپیشاندەران لەلایەن دەوڵەتە بیانییەکانەوە پاڵپشتی دەکرێن کە ئامانجیان بەرەوپێشبردن و بڵاوکردنەوەی هاوڕەگەزخوازییە.

شەڕ لە دژی جەستە و روح

ڕاپۆرتی نوێی توێژینەوەی شەش ڕەنگی بەناونیشانی “جەنگ دژی جەستە و ڕۆح” کە ئەمڕۆ ٢٣ی ئەیلوولی ١٤٠٢ لە کۆبوونەوەیەکی لاوەکیدا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان پەردەی لەسەر لادەدرێت، دەریدەخات کە خۆپیشاندەرانی ئێڵ جی بی تی+ ئامانجی هەراسانکردنی ڕەگەزین، واتە… یەکێک لە نموونەکانی تاوان دژی مرۆڤایەتیە

سەردێڕی ڕێنمایی ڕاوێژکاری کەمینە ڕەگەزییەکان

سەردێڕی ڕێنمایی ڕاوێژکاری کەمینە ڕەگەزییەکان، تایبەت دەروونناسان و دکتۆرانی دەروونی و ڕاوێژکاران کە بە هەوڵی گرووپێک لە دەروونناسان و ڕاوێژکاران و پسپۆڕانی بواری جێندەر، و بە هاوکاری هەندێک لە تاکەکانی کۆمەڵگەی ترانس جێندەری ئێران کۆکراوەتەوە.

ڕاپۆرتی ئەشکەنجەدان لە بەرگی چارەسەر

ڕاپۆرتی “ئەشکەنجەدان لە بەرگی چارەسەر؛ ڕاپۆرتێکە کە لەلاێەن شەش ڕەنگەوە ئامادەکراوە کە باس لە هەراسانکردنی بەربڵاوی کۆمەڵگەی ال‌جی‌بی‌تی+ لە ڕێگەی چارەسەری چاکسازی لە ئێران” دەکات و بە بۆنەی ١٧ی ئایار، ڕۆژی جیهانی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ هۆمۆفۆبیا بڵاوکراوەتەوە،ئەو ڕاپۆرتە نیشان دەدات کە پسپۆڕانی دەروونناس و پزیشکانی دەروونی لە ژێر سیستەمێکی حکومیدا کە لەسەر بنەمای… هەڵاواردن و توندوتیژی بەرامبەر کەمینەکان سێکس وڕەگەزی بوونەتە یەکێک لە ئامرازەکانی ستەم لەم کۆمەڵگایەدا.

پەیمانی نێودەوڵەتی بۆ مافی مەدەنی- سیاسیەکان

پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان (CCPR) و پەیمانی نێودەوڵەتی مافە ئابووریەکان، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکان (ICESCR) یەکێکە لە گرنگترین بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکان کە بۆ پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ نووسراون.

نەخشەی ڕێنوێنی ترانس بەشی ئێران

ئەم نەخشە ڕێنیشاندەرەی ترانس، کە لەلایەن ڕێکخراوی جیهانی ئیلگا (ڕێکخراوی لێزبیەنەکان، گەیەکان، ترانس و دووڕەگەزخوازەکان، هەروەها کەسانی ئینتەرسێکس) دروست کراوە، یاسا و ڕێساکان و گونجانی ڕەگەزی و ڕێکارەکانی ناسینەوە و هەروەها پێشێلکردنی مافەکانی کەسانی ترانس لە زیاتر لە ١٥٠ وڵات.

دۆسکی ئازاد

دۆسکی ئازاد کچێکی ترەنسی تەمەن ٢٣ ساڵ بوو، کە ساڵی پێشوو لە پارێزگای دهۆکی کوردستانی عێراق لە تاوانێکی دڕندانە و بێبەزییانەدا کوژرا. ئەم تاوانە تیشک دەخاتە سەر ئەو پەراوێزخستن و دەمارگرژییە بەردەوامەی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە لە ناوچەکە ڕووبەڕووی دەبنەوە. دۆسکی هونەرمەندێکی مێکاپ ئاڕتیست بوو کە بە ئاشکرا و سەربەرزییەوە هاو تەریب کردنەوەێ جەستە و رووحی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس دەکرد. کەسایەتییەکی ناسراو و بەڕێزی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە بوو. لە ڕۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بە شێوازێکی دڕندانە، لەلایەن چەکداێکی ئازاد، براکەی خۆی، بە بیانووی پاراستنی «شەرەف»ی خێزانەکەیان، کوژرا.

شش رنگ کوردی

شش‌رنگ (تۆڕی لێسبییەنەکان، وە ترانسجێندەرەکانی ئێرانی)